بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی : لە پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر یەمەن بە سەلامەت دەرچوم
نەتەوە یەکگرتووەکان بە جەختکردنەوە لەسەر مەدەنیی بوونی فڕۆکەخانەی سەنعا ، ڕایگەیاند کە پەلاماری ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم شوێنە کاتێک ڕوویدا کە فڕۆکەیەک بە دەیان سەرنشینەوە لە حاڵی نیشتنەوەدا بوو .
جولیان هارنێس، ڕێکخەری یارمەتییە مرۆییەکان لە یەمەن، بە جەختکردنەوە لەسەر مەدەنیی بوونی فڕۆکەخانەی سەنعا ، ڕایگەیاند کە پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر ئەم شوێنە کاتێک ڕوویداوە کە فڕۆکەیەک بە دەیان سەرنشینەوە لە حاڵی نیشتەوە بوو وەفدێکیش لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیازی بە جێ هێشتنی فڕۆکە خانە بوون . هەرنیس زیادی کرد: پەرەسەندنی گرژیەکان ،هەوڵەکانی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لەناو دەبات. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەم پێوەندییەدا وتی: لە کاتی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا لەم ناوچەیەدا ئامادە بووە و بەزەحمەت توانی لەم پەلامارە ڕزگاری بێت. ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی هیچ هۆشدارییەکی سەبارەت بە پەلاماری سەر فڕۆکەخانەی سەنعا نەداوە و دەشڵێت: ڕژێمی زایۆنی چەندین جار لە دەسدرێژییەکی ئاشکرادا ناوچە مەدەنییەکانی یەمەنی بۆردومان کردووە. ڕۆژی هەینی لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری سەنعا، ی پێیتەختی ئەم وڵاتە و پارێزگای حودەیدە (ڕۆژئاوای یەمەن) ٦ کەس کوژران و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.