پەلاماری مووشەکی یەمەنیەکان بۆ سەر بنکەی نواتیم بە مووشەکی دەنگبڕی فەلەستینی 2
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن بە مووشەکی دەنگ بڕی فەلەستینی ٢ بنکەی زایۆنیستی “نەواتیم”یان کردە ئامانج.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا باسی هێرشی نوێی هێزەکانی یەمەنی کرد دژی ڕژێمی زایۆنی و ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن بە مووشەکی دەنگبڕی فەلەستین ٢ بنکەی زایۆنیستی “نەواتیم”یان کردووەتە ئامانج. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: بە فەزڵ و یارمەتی خودای گەورە بنکەی ئاسمانی نەواتیمی دوژمنی زایونی لە ناوچەی نەقەب هەڵکەوتوو لە باشووری فەلەستینمان کردە ئامانج . سەریع لە درێژەی قسەکانیدا وتی : ئەم ئۆپەراسیۆنە بە مووشەکی بالیستیکی دەنگبڕ لە جۆری "فەلەستین ٢" ئەنجام دراوە و ئەم مووشەکەش بە فەزڵی خودا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی پێکاوە . وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن زیادی کرد: ئێمە نەتەوەی یەمەن دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زیاتر لە دژی دوژمنی زایونی تا ئەو کاتەی دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕادەگیرێت و گەمارۆی یەمەن هەڵدەگیرێت. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شاری سەنعای پایتەختی یەمەن و بیسترانی دەنگی تەقینەوە گەورەکان لەم شارەدا ڕاگەیاند . کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەن بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئینگلیز "پارکی ٢١ی سێپتامبر"یان لە ناوچەی موعین لە شاری سەنعا کردە ئامانج.