لاپید: نەتانیاهۆ هۆگری ڕێککەوتن لەبارەی دیلبەدیل نییە
سەرۆکی باڵی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی وتی: بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە ئێستایش هەر تەگەرە دەنێتەوە لە سەر ڕێگای دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی دیلبەدیل و دامەزرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە.
"یائیر لاپید" وتی: کابینەی نەتانیاهۆ هەوڵ دەدات قەناعەت بە ئێمە بێنێ کە مامەڵەی دیلبەدیل گونجاو نییە و هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو لە دووی ڕێککەوتن نییە.
لاپید وتیشی: نەتانیاهۆ لەوە دەترسێ پشتیوانیی هاوپەیمانە تووندڕەوەکانی لە کابینە لە دەست بدات و بەڵام ئێمە بڕوامان وایە کە مامەڵەی دیلبەدیل لەگەڵ خۆڕاگریی فەلەستین گونجاوە و هەشت مانگ لەمەوبەریش هەر گونجاو بوو.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: نەتانیاهۆ لەبەر هەندێ هۆکاری سیاسی نایهەوێ ڕێککەوین لەسەر مامەڵەی دیلبەدیل.
تازەترین ڕاپرسییەکان لە فەلەستینی داگیرکراویش باس لە ناڕەزایەتیی زایۆنییەکان دەکات لە کارنامەی کابینەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی.