هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو
زرینگانەوەی جەرەسی ئاگادارکردنەوە دیسان نزیکەی دوو ملیۆن زایۆنیی ڕاونا بەرەو پەناگە و حەشارگەکان.
میدیا عەبریزمانەکان سەر لەبەیانیی ئەمرۆ باسی زرینگانەوەی جەرسی ئاگادارکردنەوە و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە شاری تلاڤیڤ و ناوچەکانی دەوروبەری ئەم شارە و هەروەها ڕاگیردرانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فرۆکەخانەی "بن گۆریۆن"ـیان کردووە دوابەدوای هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ڕایگەیاند کە دوو هەڵمەتی مووشەکیی سەرکەوتووی بۆ سەر فەلەسینی داگیرکراو ئەنجام داوە. بە وتەی یەحیا سەریع سوپای یەمەن لە یەکەم هەڵمەتیدا فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی بە مووشەکی بالستیکی واوە دەنگی فەلەستینی دوو و لە دووەمین هەڵمەتیدا هێزگەیەکی کارەبای لە باشووری قودسی داگیرکراو بە مووشەکی بالستیکی زولفەقار پێکاوە. سوپای یەمەن هەروەها باسی زیاتر بوونی ئامادەیی سەربازیی خۆی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە مەترسییەک لە لایەن ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکاوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ باسی پەلامار و دەستدرێژیی ئاسمانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر ناوچەی ئەتەحتیا هەڵکەوتوو لە باکووری حودەیدەیان کردبوو. لەم پەلامارانەدا شەش ناوچەی سەنعا بوردمان کراون کە یەکێک لەوانە دژ بە بنکەی پێشووی لەشکەری یەکەمی زرێیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بووە. میدیاکانی سەر بە ئەنساروڵای یەمەنیش ڕایانگەیاندووە کە لەم دەستدرێژییەدا کۆبینایەک لە سەنعا کەوتووەتە بەر پەلامار. دەستدرێژیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر پێتەختی یەمەن ئێستاش هەر بەردەوامە.