تلاڤیڤ: ٨٩١ ئەفسەر و سەربازی ئیسراییلی لە دەستپێکی شەڕی غەزەوە کوژراون
سوپای ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بەوەیدا کە لە دەستپێکی شەڕی غەزەوە تا ئێستا ٨٩١ سەرباز و ئەفسەری ئەم ڕژێمە کوژراون.
سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ لە دەستپێکی شەڕی غەزەوە ٨٩١ سەرباز و ئەفسەری ئەم ڕژێمە لە شەڕدا کوژراون و ئەوە بانترین ژمارەی کوژراوانی سوپای ئەم ڕژێمەیە لە شەڕی ساڵی ١٩٧٣ بەملاوە. سوپای داگیرکەری زایۆنی هەروەها دانیناوە بەوەش دا کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا و پێش شەڕی غەززەش ١٥٢ ئەفسەر و سەربازی ئیسراییل لە بەرەکانی شەڕدا لەوان لە شەڕەکەی ساڵی ٢٠١٤ی غەززەدا کوژراون.
ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە ٢٨ سەربازی ئەم ڕژێمە لەوان ١٦ هێزی یەدەک خۆیان کوشتووە. هائارێتسیش ڕاپۆرتی داوە؛ هەزاران ئەفسەر و سەربازی ئیسراییلی لەبەر زەخت و گوشاری دەروونی لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە خۆیان بواردووە لەوەی کە چەک هەڵگرن و ىڕۆن بۆ بەرەکانی شەڕ.