ڕێپێوانی خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە غەزە
خەڵکی یەمەن سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بۆ پشتیوانی کردن لە نەتەوەی فەلەستین و خوڕاگریەکەی و هەروەها بۆ پشتیوانی کردن لە ئوپڕاسیونی پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە غەزە بەڕێوە برد .
ڕێپێوانی بەربڵاو لە زیاتر لە 100 مەیدانی سەرەکی و لاوەکی لە شارەکان و ناوچەکانی پارێزگەکانی سەعدە ڕیمە مەئاریب و بڕێک لە پارێزگاکانی یەمەن بو پشتیوانی کردن لە نەتەوەی فەلەستین و خوڕاگریەکەی و بو پشتیوانی لە ئوپراسیونی پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەڕێوە برد .
وتەبێژی هێزە چکدارەکانی یەمەن لە ڕێپێوانی ملوێنی ئەمڕو وتاری نوێی دا سەبارەت بە دوو ئوپڕاسیونی ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە ناوچە داگیرکراوەکان . یەحیا سەریع بەڕێوە چوونی دوو ئوپڕاسیونی سەەربازی بە دژی دوو ئامانجی دوژمنی زایونی لە ناوچەی یافای داگیرکراوی پشتڕاست کردەوە .
لە بەیاننامەی ڕێپێوانەکەی سەنعادا هاتووە : ئێمە شکستی دەسدرێژکاری ئەمریکایی ئینگلیزی بۆ سەر یەمەنی دوای ساڵێک پشت ڕاست کردەوە و ئاڵا و گوڕەپانەکان چۆڵ ناکەین و پاشەکشێ لە هەڵوێست و بیر و باوەڕی خومان ناکەین و جەخت کرا لەسەر درێژەی خەبات بە دژی فەتحی بەڵێندراو و جیهادی پیرۆز بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین بە هەموو ڕاوەستاوی و بڕواداریەوە .