هێرش بۆ سەر هێزگەی کارەبا لە باشووری حەیفا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەڵمەتێکی گەورەی سەربازیدا هێزگەی کارەبای "ئوروت ڕابین"ی ئیسراییلی پێکاوە.
سەرتیپ یەحیا سەریع ڕایگەیاند: لە پێناوە پشتیوانی کردنی فەلەستین هێزی مووشەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەڵمەتێکی سەربازیدا هێزگەی کارەبای "ئوروت ڕابین"ی دوژمنی ئیسراییلی لە باشووری ناوچەی داگیرکراوی حەیفا بە مووشەکی بالستیکی واوەدەنگی فەلەستینی ٢ پێکاوە. یەحیا سەریع جەختی کرد کە ئەم هێرشە بەشێکە لە قۆناغی پێنجەمی پاڵپشتێکی کردنی هەڵمەتی "فەتحی مەوعوود" و "جەهادی موقەددەس" و لە چوارچێوی وەڵام بە دەستدرێژییە بێ بڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتی یەمەن و خەڵکی فەلەستین ئەنجام دراوە. هەروەها کەناڵی ئەلجەزیرەیش ڕاپۆرتی داوە کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانیی ئەمریکایی- بەریتانیایی دیسان ویلایەتی سەعدەی یەمەنیان سێ جار بۆردومان کردووە.