کانونی دوھەم 05, 2025 19:13 Asia/Tehran
  • بنپێکرانی ئاگربڕ لە لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە

بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە لە لوبنان هەر بەردەوامە و هێزەکانی ئەم ڕژێمە ڕژاونەتە ناوچەکانی باشووری لوبنان.

هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە شارۆچکەی ئەتەیبە بۆ داخستنی جادەی نێوان قۆنتەرە و ئەتەییبە، لەمپەری خاکییان داناوە. کۆپیتەرەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە بەرزاییەکانی مەزراکانی شەبعادا گەشت لێ دەدەن، هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر بە ڕەشاش تەقەیان لە شارۆچکەی عەیتەرون کردووە و لە سێ گۆشەی "تەیرحەرفا _ ئەجەبین"ـیش چەند تەقینەوە ڕوویداوە. هەروەها "ڕەئفەت مەڕە" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی لە دووی ئەوە بوو کە خۆڕاگری بنەبڕ بکات و بە هاودەستی لەگەڵ ژمارێک لە وڵاتان شەڕی تیا بردنی غەززەیان وەڕێخست بۆ ئەوەی خۆڕاگری ڕێگایەکی بۆ نەمێنێتەوە، بەڵام لەم ڕێگایەدا ناکەم مایەوە.

سەرپەیڤ