کانونی دوھەم 10, 2025 19:00 Asia/Tehran
  • جەختی میقاتی لەسەر پێویستی کشانەوەی ڕژێمی زایونی لە لوبنان

سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان جەختی لە پێویستی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان و وازهێنان لە پێشێلکردنی ئاگربەست کردەوە.

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان دوای دیدار لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری نوێی وڵاتەکەی وتی: لەگەڵ جۆزێف عەون  سەبارەت بە دەستکەوتەکانی حکومەت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا قسەم کرد. ئێمە  باسمان لە دۆخی باشووری لوبنان و پێویستی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و واز لە پێشێلکردنی ئاگربەستی ڕژێم کرد. میقاتی وتی: سەرۆک کۆمار ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری  حکومەتی پێدام تا سەرۆکوەزیرانی نوێ دەستنیشان دەکرێت. حکومەتی داهاتوو دەتوانێت  ڕێکار و کردەوە  نوێیەکانی سەرۆک کۆمار جێبەجێ بکات. سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان هەروەها وتی: ئیمەقۆناغێکمان تێپەڕاندووە کە تێیدا توانیمان وڵات و سوپا بپارێزین. من لەگەڵ جۆزێف عەون قسەم کرد سەبارەت بە ڕێوشوێنە کانی یاسا  بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

سەرپەیڤ