کانونی دوھەم 12, 2025 09:04 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی چەند لایەنەی ڕیازلە بارەی گۆڕانکاریەکانی سووریا

ژێدەرە هەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە کۆبوونەوەی چەند لایەنە لە بارەی سووریا ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری ڕیازی عەرەبستان بەڕێوە دەچێت . ئەم کۆبوونەوەیە لە دەڕێژەی دانیشتنی چەند لایەنەی ٢٤ی سەرماوەز لەبەندەری عەقەبەی ئەردەن بەڕێوە دەچێت.

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، عێراق، لوبنان ، ئەردەن ، میسر، بەریتانیا، ئاڵمانیا ووەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس ووەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا لە بەشداربوان لە کۆبوونەوەی ڕیازن. ئەمریکا وئیتالیایش لە ئاستی جێگری وەزیری دەرەوە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداردەبن . چاوەڕوانی دەکرێت بەرپرسایەتی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئوروپا، سکرتیری گشتیی کۆمکاری عەرەب، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، نوێنەری تایەبتی سکرتیری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەژاب لە بەشداربووانی تری ئەم کۆبوونەوەیە بن. وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی وغەیرە عەرەبی بە ئاماژەدان بە پێویستی پاڕاستنی ڕیکخراوە حکومەتیەکانی سووریا وبەهێزکرانی تواناییان لە بواری ئەنجام دانی بەرپرسایەتیەکانیان لە خزمەت کردن بە نەتەوەی ئەم وڵاتە ، ڕایانگەیاند پێشگیری کردن لە کەوتنی سووریا لەناو داووبوسەی شڵەژاوی وکاروکردەی خێرا بۆ بەهێزکرانی دەزگەی پۆلیسی ئەم وڵاتە ، بە مەبەستی پاڕاستنی گیان وسامانی شارومەندان وحکومەتی سووریا زەروری وپێویستە.

 

 

سەرپەیڤ