شەهید بوونی ١٩ فەلەستینی دیکە لە غەزە
وەزارەتی تەندروستی فەلەسین باسی شەهید و برینداربوونی نۆزدە فەلەسینی دیکە بە دەستی سوپای ڕژێمی زایۆنی کرد.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند؛ سوپای ڕژێمی زایۆنی لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە کوشت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەوە نۆزدە کەس شەهید بوون و ٧١ کەسی دیکەش بریندار.
ژمارەی شەهیدانی غەززە هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا تا ئێستا گەیشتووەتە ٤٦ هەزار و ٥٨٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٩ هەزار و ٧٣١ کەس. هاوکات ئەبووعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی شەهید عەزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماسیش وتی: لە وەڵام بە جەنایەتەکانی سوپای ڕژێی زایۆنی لە کەرتی غەززە خەباتکارانی ئەم گرووپە خۆڕاگرییە زیاتر لە ١٠ ئەفسەر و سەربازی ئەم ڕژێمەیان کوشتووە و دەیان کەسیشیان بریندار کردووە. ناوبراو جەختی کرد ژماری کوژراو و بریندارانی سوپای تێکشکاوی داگیرکەر گەلێک زیاتر لەو شتەیە کە خۆیان ڕایدەگەیەنن.