ئوپراسیونی بەخۆفڕ و مووشەکیی یەمەن بۆ سەر تەلابیب و بەندەری ئیلات
کانونی دوھەم 15, 2025 14:29 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی دوو ئوپڕاسیونی بەخۆفڕ و مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەنی کرد دژی ئامانجگەلێک لە تەلابیب و بەندری ئیلاتی داگیرکراو
یەحیا سەریع لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : یەکەی خۆفڕی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕ چەن ئامانجیان لە ناوچەی داگیرکراوی یافا تەلابیب کوتاوە . یەحیا سەریع وتیشی یەکەی مووشەکی یەمەنیش لە ئوپڕاسیونێکدا هێزگەی کارەبا لە ناوچەی ئوم ڕەشڕاش لە بەندەری ئیلات لە باشووری فەلەستینی داگیر کراوی بە مووشەکی کرووز کردوتە ئامانج . وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرکەوتوو بوونی ئەو دوو ئوڕاسیونەی ڕاگەیاند و وتی : هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئوپڕاسیونگەلێکی زۆرتر دژی ڕژێمی زایونی ئەنجام ئەدەن و توانایی پەلاماری زۆرتریان بۆ سەر ئامانجگەلێکی زۆرتریشیان هەیە .