کانونی دوھەم 17, 2025 19:08 Asia/Tehran
  • گوتێرێش: دەبێ ئۆپەراسیۆنی زایۆنییەکان لە لوبنان بوەستێ

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یکگرتووەکان جەختی کرد لەسەر پێویستی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان.

ئانتۆنیۆ گوتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی سەردانی بنکەی هێزە کاتییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناقورە هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنان ڕوو لە هێزەکانی یونیفەڵ جەختی کرد؛ بەردەوامبوونی داگیرکاریی سوپای زایۆنی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی یونیفێڵ و جێبەجێکرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەنێو خاکی لوبنان، بن پێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ و مەترسییەکی هەمیشەییە لەسەر ئاسایش کە دەبێ خێرا بوەستێندرێ. ئاگربڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی و لوبنان بەناوبژیوانی نێودەوڵەتی ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ جێبەجێ کرا، بەڵام ڕژێمی زایۆنی هەر لە دەستپێکەوە بە بنپێکردنی ئاشکرای ئاگربڕ ، بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی خۆی بنپێکردووە.

سەرپەیڤ