ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنی ئاگربەستی غەززەی قبوڵ کرد
کانونی دوھەم 18, 2025 15:52 Asia/Tehran
ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنی دوای شەهید کردنی دەیان هەزار فەلەستینی بێتاوان لە کەرتی غەززە و نەگەیشتن بە ئامانجە کانی تەلئەبیب، ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەو کەرتە ڕاگەیاند،
سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکە سبەی یەکشەممە کاتژمێر ٨:٣٠ بەکاتی ناوخۆ جێبەجێ دەکرێت . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وەک یەکێک لەناوبژیوانانی ئاگربەستی غەززە، ڕایانگەیاند: ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی سبەی (بە کاتی ناوخۆ) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە