کانونی دوھەم 18, 2025 16:12 Asia/Tehran
  • بن گویر : بە ئاشکرا بوونی وردەکاریەکانی ڕێککەوتنەکە دڵەڕاوکێی من دوو هێندە دەبێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایونیو لە کەسایەتیەکانی توندڕۆی کابینەی ئەو ڕژێمە که بە جاران نەیاریەتی خۆی لە گەڵ ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە ڕاگەیاندووە وتی : بە دەرکەوتنی وردەکاریگەلی زۆرتر لە گرێبەستەکە زیاتر هەست بە نیگەرانی دەکەم

 ئیتمار بن گویر لە کاردانەوە  بە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی  شەڕ لە غەزەو دامەزراندنی ئاگربڕ وتی  ئەو گرێبەستە مەترسیدارە و لە چوارچێوەی ئەوەدا گیراوەکان لە قودس و لێواری ڕوژئاوا  ئازاد دەکرێن  داوا لە وەزیرانی  پارتی لیکود دەکەم پشتیوانی لێ نەکەن  .  وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایونی بە ڕەخنە گرتن لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ بانگەشەی کرد  ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەزە   بنپێکردنی هەموو  هێڵە سوورەکانە  کە کابینەی  نتانیاهو بۆ خۆی دیاریکردووە .

سەرپەیڤ