هاویشتنی مووشەک لە یەمەنەوە بەرەو تەلابیب
سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان کرد لە هاویشتنی مووشەک لە یەمەنەوە بەرەو تەلابیب و داخستنی فڕگەی بن گۆریون
سەرچاوە زایونیەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند بە دوای هاویشتنی مووشەک لە یەمەنەوە بەرەو تەلابیب و ناوچە داگیرکراوەکان زەنگی مەترسی ئ ئاگادار کردنەوە لە ناوچەی ئەلەد - فڕگەی بن گوریون - باکوور و ڕوژهەڵاتی ئەشدود - قودس و دەڤەرەکەی بەرز بووەوە -
کاناڵی دوازدەی ڕژێمی زایونیش ڕاپوڕتی دا بە دوای ئەو پەلامارە چالاکی فڕگەی بنگوریون ڕاگیرا .
ئه و کاناڵە زایونیە وتیشی مووشەکی یەمەنی هاوێژراو بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی بەئیر یەعقوب لە باشووری تەلابیب و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کران . ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری و ڕزگارییی ڕژێمی زایونییش ڕایانگەیاند زایونیەکان لە ترسی موشەک بەرە و پەناگەکان هەڵاتن و لەبەر قەرەباڵغی بڕێک لەوان بریندار بوونە .