وشداری حیزبوڵا سەبارەت بە قۆناغی تازەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران
نوێنەرێکی لوبنانی ڕایگەیاند کە پاشەکشەنەکردنی ڕژێمی زایۆنی لە خاکی لوبنان هەموو لوبنانییەکان ڕووبەڕووی قۆناغێکی تازە دەکاتەوە کە ناوی ئەو قۆناغە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی ئیسراییل بە هەموو تواناوە و لە هەموو ڕێگا و شێوازێکی گونجاوە.
عەلی فەیاز نوێنەری فراکسیۆنی ئەمەگداری بە خۆڕاگری وتی: ئێمە لە حیزبوڵاوە چاوەڕێی ٢٦ی ژانڤییەین کە لەو ڕۆژەدا بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەبێت چوونەدەری تۆکمەوتەواوی ئیسراییل لە خاکی لوبنان ببینین، بێتوو دوژمنی زایۆنی پێبەند نەبێ بەوە، ئەوە بە مانای هەڵوەشانەوەی بەڵگەی ڕێککەوتنەکە و هەروەها تیاچوونی میکانیزم و ڕۆڵی داکۆکیی نێودەوڵەتی لەو ڕێککەوتنەیە.
فەیاز وتیشی: ئەم مەسەلەیە هەموو لوبنانییەکان ڕووبەڕووی قۆناغێکی تازە و هەروەها پلان و بەرنامەیەکی نوێ دەکاتەوە کە ناوی بەرنگاربوونەوەی داگیرکاریی ئیسراییلە بە هەموو ئامرازێک و بە هەموو شێوازێکی گونجاو، لەپێناو وەدەرنانی لە خاک و نیشتمانمان.