دۆزرانەوەی ٦٦ تەرمی شەهیدەکانی غەززە لە ژێر داروپەردودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435106-دۆزرانەوەی_٦٦_تەرمی_شەهیدەکانی_غەززە_لە_ژێر_داروپەردودا
ڕێکخراوی فریاکەوتنی غەززە هەواڵی دا کە سەرباری کەمبوونی تروتفاق ، ونەبوونی مەکینەی قورسی هەڵگرتنەوەی داروپەردوو، هێزەکانی فریاکەو بە ئیمکاناتی سەرەتایی کاری هەڵگرتنەوەی داروپەردویان دەسپێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2025 10:42 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ٦٦ تەرمی شەهیدەکانی غەززە لە ژێر داروپەردودا

ڕێکخراوی فریاکەوتنی غەززە هەواڵی دا کە سەرباری کەمبوونی تروتفاق ، ونەبوونی مەکینەی قورسی هەڵگرتنەوەی داروپەردوو، هێزەکانی فریاکەو بە ئیمکاناتی سەرەتایی کاری هەڵگرتنەوەی داروپەردویان دەسپێکرد.

لەگەڵ دەسپێکرانی جێبەجێکردنی ئاگربڕ لەغەززە لە رۆژی یەکشەممەوە ، کاری هەڵگرتنەوەی داروپەردوو هەرچەندە ئارام ودژوار ، بەڵام دەسپێکراوە، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە دە هەزار تەرمی شەهیدان لە ژێر داروپەردووی بیناکان دا مابێتەوە. ڕێکخراوی فریاکەوتن وڕزگاری غەززە هەواڵی دا کە سەرباری کەمبوونی تڕوتفاق ونەبوونی مەکینە قورسەکانی هەڵگرتنەوەی داروپەردوو، هێزەکانی فریاکەوتن بە ئیمکانات وتڕوتفاقی سەرەتایی کاری هەڵگرتنەوەی داروپەردوویان دەسپێکردووە. لە ٢٤ ساعەتی ڕابردوو ٦٦ تەرمی شەهیدان لە ژێر داروپەردوودا هێنراوەتەدەرکە ٥٨ کەسیان سەربە ناوچە باشووریەکانی غەززە وهەشت کەسیشیان لە ناوچە باکووریەکانی غەززە بوون. لەگەڵ دۆزرانەوەی ئەم ژمارە شەهیدە، کۆی شەهیدانی دۆزراوگەیشتە ١٣٧ کەس .