ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا ناوچەیەکی سەربازی هەمیشەیی دادەمەزرێنێت
هێزەکانی ڕژێمی زایونی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە باشووری سوریا بۆ گۆڕینی بەشێکی بۆ ناوچەیەکی سەربازی هەمیشەیی لە پارێزگاکانی قونەیترە و دەرعا
دوژمنی زایۆنیستی لەم چوارچێوەیەدا لە دەرەوەی قونەیترە بورجی چاوەدێری ئاسنین و لە ناوچە سنوورییەکان بورجی چیمەنتو دروست کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو گوندانەی کە بەشێکیان داگیر کردووە کونتڕوڵ بکات ، دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان کرد بە گەشت لێدان و پشکنینیان لە ناوچە جیاوازەکاندا کە گوندگەلێکی تێدایە کە دوای ڕووخانی حکومەتی ئەسەد داگیریان کردووە.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، بۆ ماوه ی دوو کاژێر له گوندی " ئوم ئه لعه زام " له نزیک به نداوی ئه لمونتره و گوندی ئه لڕافید جێگیر بوون .له هه مان کاتدا هێزه کانی زایۆنیستی هه ڕوه ها ئاماده بوونی خۆیان له گوندی - حه زەر- لە باکووری قونەیتەرە فراوانتر کرد .