گەیشتنی 3 پاسی هەڵگری 114 یەخسیربۆ ڕاموڵا لە نێوان پێشوازییەکی بەرفراواندا
دووهەمین گرووپی یەخسیرانی فەلەستینی لە چوارچێوەی قۆناغی دووهەمی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە زیندانی "نەقەب" ئازاد کران و سەرچاوەکانی هەواڵ گەیشتنی کاروانێکی هەڵگری یەخسیرانی فەلەستینی بۆ شاری ڕامەڵڵایان ڕاگەیاند.
یەخسیرانی فەلەستینی لە زیندانی بیابانی نەقب ئازاد کران و بۆ بازگەی کەرم ئەبو سالم گوازرانەوە. هەروەها گروپێکی دیکە لە یەخسیرانی فەلەستینی لە زیندانی عۆفەر لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا ئازاد کراون. هەروەها سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە سێ پاس کە ١١٤ زیندانی ئازادکراویان هەڵگرتبوو، گەیشتوونەتە شاری ڕامەڵڵا. کاروانی دیلەکان لە شارۆچکەی بیتونیا بە گەرمی لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا. حەماس پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو: "کۆمەڵێکی نوێ لە زیندانییە قارەمانەکانمان لە زیندانەکانی ڕژیمی داگیرکەر، کە سزای هەتاهەتایی و زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ئازاد دەکرێن" هاوکات گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس چوار گیراوی زایونیان ڕادەستی خاچی سوور کرد . ئەو کارە لە مەیدانی فەلەستین لە ناوەندی شاری غەزە ئەنجام درا . ئامادە بوونی بەربڵاوی هێزەکانی حەماس لە مەیدانی فەلەستینی غەزە بۆ دەسپێکی قوناغی دووهەمی گۆڕینەوەی گیراوەکان سەرنجی هەموو مێدیاکانی بەرەو لایخۆی ڕاکێشا . بە دوای جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ یەکشەمەی هەفتەی ڕابردوو قوناغی یەکەمی گوڕینەوەی گیراوەکانی بە ئازاد کردنی سێ گیراوی زایونی و نەوەد یەخسیری فەلستینی ئەنجام بوو . بزووتنەوەی حەماسیش بە وتنی ئەوەی کە ڕژێمی زایونی ئەمڕو ژومارێک لە یەخسیرانی فەلەستینی ئازاد دەکات جەختی کرد کە دوژمنی زایونی ناچار دەکەین تا دەرکەی زیندانەکانی خویان لەڕووی ئەسیرانی قارەمانی ئێمە بکەنەوە .