کانونی دوھەم 26, 2025 14:12 Asia/Tehran
  • لوبنان دەستەویەخەی کارەساتی گەورە؛ سبەێنێ کۆتایی شەست ڕۆژ ئاگربڕ

لە جەنگەی بیروڕادەربڕینی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ خۆبواردن لە پاشگەز بوونەوە لە ناوچە باشووریەکان

بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربڕی لوبنان کە لە کردەوە دا چووەتە ناو ٢٤ کاژێری کۆتایی شەشت ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئاگربڕ، خەڵکی ئەم وڵاتە خەرێکی گەڕانەوە بۆماڵ وژیانی خۆیانن لە ناوچە باشووریەکان .

حسێن عیزەدین ، پەیامنێری ئەلعالەم لە بەیروت ڕاپۆرتی دا: ساعەتەکانی بەردەم بە سەرنج دان بە هەڵوێستی کاربەدەستانی سوپای داگیرکەری زایۆنیست کە لە بوونی هێزەکانیان لەبەش گەلێک لە باشووری لوبنان قسە دەکەن، دەستەوە یەخەی کارەسات گەلی گەورە دەبێت ، چۆنکە حیزبۆڵڵا بە ئاشكرا ڕایگەیاندووە ، سبەێنێ کۆتایی شەست ڕۆژ ئاگربڕبۆ زایۆنیەکان جیاواز دەبێت.

پەیامنێری ئەلعالەم بە پیداگری لەسەر پێویستی دەورگیڕانی حکومەتی لوبنان لەم بوارە وتی کە خۆڕاگری ئامادەی بەربەرەکانێ وڕووبە ڕووبوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە گۆڕانێکە لە مەیدان دا. یەکێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی حیزبۆڵڵای لوبنان لە وتووێژ لەگەڵ ئەلعالەم وتی : ئەمە مافی لوبنانیەکان ، خەڵکی گوندە ولادیکان ومافی هەموو خەڵکە کە لە هەموو کەرەسە وئامیری مومکین لەوان خۆڕاگری بۆ ڕاگرتنی ئەم داگیرکاریە کەڵک وەرگرن. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم پەیامنێرە، خۆڕاگری لوبنان ڕێبەرەشەهیدەکانی وخەڵکی ئەم وڵاتە شکست ناناسن وهەمیشە خۆڕاگر وپاوەجی دەبن وئەمە لەحاڵێکدایە کە هێزەکانی خۆڕاگری لوبنان سەبور وپشودرێژن وغافڵ نابن .

 

 

سەرپەیڤ