کانونی دوھەم 26, 2025 19:01 Asia/Tehran
  • یونیفێڵ خوازیاری چوونەدەری ئیسراییل لە خاکی لوبنان بوو

هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان ناسراو بە یونیفێڵ نیگەرانی دەربڕیوە سەبارەت بە دواهاتەکانی پەلامارەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە باشووری لوبنان و بنپێکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ.

یونیفێڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هێزی کاتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یونیفێڵ) گەلێک نیگەرانە لەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی لوبنانی بۆ ئەو گوندانەی کە سوپای ئیسراییلیان هێشتا تێدایە و زەبر و زیانەکانی سەرچاوەگرتوو لە پەلامارەکانی ئیسراییل بڵاو دەبنەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ سوپای ئیسراییل دەبێ خۆ ببوێرێ لە تەقەکردن لە خەڵکی مەدەنی لە نێو خاکی لوبناندا. یونیفێڵ بە پێداگری لەسەر پێویستی جێبەجێکرانی بڕیارنامەی ژمارە ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش وشداریشی دا تەشەنەی کێشە و ناکۆکییەکان مەترسییەکە لەسەر لاواز کردنی ڕەوشی ئاسایشیی لەرزۆکی ناوچەکە و ئەو ئاسۆی پاوەجێیەیە کە بە ڕاگرتنی شەڕ و پێکهاتنی حکومەت لە لوبنان بەڵێنی دراوە. یونیفێڵ لە درێژەدا خوازیاری چوونەدەری تۆکمە و تەواوی سوپای ڕژێمی زایۆنی  لە خاکی لوبنان بوو.

سەرپەیڤ