بن گویر: گەڕانەوەی فەلەستینیەکان بۆ باکووری غەززە سەرکەوتنی حەماس وتەسلیم بوونی تۆکمە وتەواوی ئیسرائیلە
وەزیری دەس لەکارکێشاو وتوندڕەوی کابینەی نەتانیاهۆ، گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکووری کەرتی غەززەی سەرکەوتنی بزوتنەوەی حەماس وتەسلیم بوونی تۆکمەو تەواوی تلابیب زانی.
بە پیی ڕاپۆرتی کەناڵی سەحاب وبە گیڕانەوە لە ئیرنا ، " ایتاماربن گوێر" وەزیری دەس لە کارکێشاوی ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاردانەوە بە گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکووری کەرتی غەززە وتی: پرس ومەسەلەی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکووری غەززە سەرکەوتنی ڕهای ئیسرائیل نیە، بەڵکو تەسلیم بوونی تۆکمەوتەاوی ئەوە.
بن گویر جەختی کرد: شەڕکردن وگیان لەدەس دانی سەربازانی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە بەم هۆیەوە بوو کە وەها وێنە گەلێک نەبینن ، ئێمە دەبێ بگەڕێنەوە بۆ شەڕ. دوای ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەنێوان ڕژێمی زایۆنی وبزوتنەوەی حەماس، هەزاران ئاوارەی فەلەستینی لە بەیانی ڕۆژی دوشەممە لە ڕێگەی شەقامە لێوارەییەکانی " ئەلڕەشید" خەرێکی گەڕانەوە بۆ باکووری کەرتی غەزەن. هەرلەم پێوەندیەدا بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند:
گەڕانەوەی ئاوارەکان ، سەرکەوتنێکە بۆ گەلی فەلەستین وبەمانای ڕاگەیاندنی شکستی داگیرکەران وگەڵاڵەکانیان بۆ کۆچپێکردنی خەڵکی کەرتی غەززەیە. لە بەیاننامەی حەماس دا هاتووە: گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ ماڵەکانیان جارێکی تر سەلماندی کە ڕژێمی داگیرکەر لە بەدی هاتنی مەبەست وئامانجە دۆژمنکارانەکانی لەوان کۆچاندنی خەڵکی فەلەستین وشكا ندنی ئیرادە وخۆڕاگری نووشوستی هێناوە. لەلایەکی تر ، سوپای ڕژێمی زایۆنی لەڕۆژی سێشەممە ٢١ی ژانێڤەری ٢٠٢٥ دووی ڕێبەندان ی ١٤٠٣ی پەلامارە سەربازیەکانی خۆی لە جەنین ، باکووری چۆمی ئەردەن دەسپێکردووە کە هەتا ئێستاکە بووەتە هۆی شەهید بوون وبرینداربوونی ژمارەیەک لە فەلەستینیەکان . سوپای ڕژێمی زایۆنی دوێنێ سێشەممە بۆ حەوتەمین ڕۆژی بەردەوام بە گەمارۆ وبایکۆت وپەلامارەکانی خۆی بۆ سەر ئۆردوگای جەنین لە چوارچیوەی ئۆپراسیۆنی بەناو " دیواری ئاسنین " درێژە ی دا وماڵی فەلەستینیەکان، ژێرخانەکان وبەشی تەندروستی ودەرمانی شاری جەنینی ڕۆخاند. هەروەها هێزە داگیرکەرەکان
هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی " نەعلین" لە گردوپەڕی شاری ڕامۆڵڵە لە ناوەندی ڕۆخی خۆرئاوایی وتێکەڵچوون ڕووی دا.
هاوکات لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی ،سەرچاوە هەواڵیەکان لە بەردەوامکرانی دەسدرێژکاری سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان هەواڵ ئەدەن . کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند : ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی سێشەممە جارێکی تر بە بنپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، پەلاماری کردەسەر گوندی نەبەتیە لە باشووری لوبنان کە لەم پەلامارە، لانی کەم حەوت شارومەندی لوبنانی برینداربوون. ئاگربڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی ولوبنان بە نیونجیگەری نێودەوڵەتی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی نوامبەری ٢٠٢٤جێبەجێ کرد. لەکاتی جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی چەندین جار بە پەلامار کردنە سەر ناوچە باشووریەکانی لوبنان وشەهیدوبریندارکردنی شارومەندانی ئەم وڵاتە، ئاگربڕیان بنپێکرد ولە گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانیەکان بۆبڕیک لە شارۆچکە وگوندەکان لە باشووری ئەم وڵاتە پێشگیریان کرد. سوپای ڕژێمی زایۆنیستی یەکشەممەی ڕابردویش بە بنپێکردنی ڕیککەوتنی ئاگربڕی شارومەندانی لوبنانی کە خەرێکی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە ناوچەگەلێک لە باشووری ئەم وڵاتە بوون ، پەلاماری بردکە لەم پەلامارانە ٢٤کەس شەهید و١٣٤ کەسیش برینداربوون .نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند کە نەجیب میقاتی لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ جاسپرجیفرز" سەرۆکی ئەمریکایی لێژنەی پیداچوونەوە بەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕلەلوبنان ، خوازیاری گرتنی هەڵوێستی مسۆگەرانە بۆ هان دانی ئیسرائیل بۆ جێبەجێ کردنی وادەوبەڵێنەکانی بەپێی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی بووە.
لەلایەکی تر، ماڵپەڕی زایۆنیستی " حدشوت زمان " بە قسەگەلێکی توندئاژویانە " بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دایە بەر هێرش وئەوی بە ئەبوکازب "باوکی درۆبێژان" ناوبرد. ئەم ماڵپەڕە زایۆنیە ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ لەسەرەتا هەتا کۆتایی درۆبێژ بووە. تەنانەت لە بارەی دۆسیەی مێحوەری نتساریم یش درۆی کردووە، کەئەم درۆگەلە تەنیا بۆ پاڕاستنی دەسەڵاتی خۆی وبە نرخی گیانی بارمتەکان وسەربازانی ئیسرائیلی تەواو بوو. ناوبراو دەبێ لە نازناوی " ئەبو یائیر" بە ئەبوکازب" باوکی درۆبێژان" ناوی خۆی بگۆڕێت. نەتانیاهۆوەکوو سەرۆک وەزیر، هەڕەشەی جیدی بۆ ئاسایشتی ئیسرائیلە. ئەم سەرچاوە هەواڵیە هەروەها " ایتاماربن گوێری" وەزیری ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی دایە بەر ڕەخنە وگازەندە وئەوی " بوکلەی بێ باێخ ناوبرد.