نەتەوە یەکگرتووەکان: کوشتنی ژنانی فەلەستینی بە دەستی ئیسراییل ژینۆسایدێکی سیستماتیکە
ڕاپۆرتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری توندوتیژی دژ بە ژناندا وتی: "بە سەرنجدان بە ڕەهەندە بەربڵاوەکانی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژ بە ژنانی فەلەستینی، ئەم ڕژێمە ژینۆسایدی دژ بە ژنانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە."
ڕەیم ئەسالم" وتی: "جەنایەتەکانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە مێژووی هاوچەرخدا بێ وێنەیە. پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر ژنانی فەلەستینی بەشێکە لە ستراتژیی جینۆسایدی سیستەماتیک، و کوشتنی ژنان تەنیا لەبەر فەلەستینی بوونیان جەنایەتی جەنگی و جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار."
ڕاپۆرتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: "کاتێک چاو لە کردەوەکانی هێزەکانی ئیسراییل دژ بە ژنانی فەلەستینی دەکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە ئامانجیان تیابردنی پۆتانسییەلی زاوزێی فەلەستینییەکان بووە.
ڕەیم ئەسالم" وتیشی: "بە لێکدانەوەی ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی جەنایەتەکانی ئیسراییل لە کەرتی غەززە، بەوە دەگەین کە تیابردنی بەشی تەندروستی، بێ کەسوکار مانەوەی کۆرپەی تازەلەدایکبوو، و هێنانەدی ڕەوشێکی ترسناک بۆ ژنانی دووگیان و شیردەر، هەموو ئامرازگەلێکن بۆ جێبەجێکردنی پلانی ژینۆسایدی ئیسراییل، و ئامانجیشی تیابردنی تۆکمەوتەواو یان بەشێکی بەربڵاوی پوتانسییەلی زاوزێ لە فەلەستیندایە."