ئەیهود باراک بۆ کەوتن ولەناوبردنی نتانیاهۆ لە ئیسرائیل بانگهێشت نامەی دەرکرد
ئیهودباراک بە پیداگری لەسەر دۆخی قەیراناوی نتانیاهۆ لە" ئیسرائیل" بە هۆی "حەماس " خوازیاری ئامادەیی خیرای ئیسرائیلیەکان بۆ نافەرمانی مەدەنی بەربڵاو بۆ کەوتن وڕۆخاندنی ڕژێمی نتانیاهۆلەم سەرزەویە داگیرکراوە بوون.
ئیهود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، خوازیاری خیرایی ئامادەبوون بۆ نافەرمانی مەدەنی بەربڵاووبەبێ توندوتیژی لە ئیسرائیل بوو بە مەبەستی ڕۆخاندن ولەناوبردنی ڕژێمی نتانیاهۆ وپیداگرت کە بەرلەوەی کە ئەو ئێمە ببات بەرەو تاریکایی ولەناوچوون وگەندەڵی ، دەبێ لەناوی بەرین . " باراک " هەروەها ئاماژدەی دایە "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دوای سەفەری نێردراوی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین " ستیۆویتکوف" کە نتانیاهوی ناچاربە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕکرد، ئەگەریی هەیە لەو داوای کردبێت کە ئەم ڕێککەوتنە بە شێوەی تۆکمە وتەواو جێبەجێ بکات، وئێتر ئیمکانی دەسپێکرانەوەی شەڕی بەربڵاولە غەززە لە ئارانابێت. هەروەها وتی: ئیسرائیل چەکەمەنی وەرئەگریت وعەرەبستانی سەعودی ڕێککەوتنی بەرگریانە وچەرخەی سووتەمەنی ناڤۆکی لەژێر چاودێری ئەمریکا وەردەگرێت وڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان ئەوم ولاتە وئیسرائیل جێبەجێ دەکات وئەمریکا نزیک بە ٦٠٠ ملیارددۆلار لە وەبەرهێنانەکانی سەعودی وەردەگرێت وڕەنگە خەڵاتی نوبیلی ئاشتی یش وەرگرێت. ...بۆ ترامپ ئەمە بەشێکە لە بەستەی بەربڵاوتر کە داگری کۆتایی دان بە شەڕلە ئۆکرانیا ودووری کردن وخۆبواردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ چین .