حەماس ڕوولە تڕەمپ : گوڕینی داگیرکەرێک بە داگیرکەرێکی دیکە قەبووڵ ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435619-حەماس_ڕوولە_تڕەمپ_گوڕینی_داگیرکەرێک_بە_داگیرکەرێکی_دیکە_قەبووڵ_ناکەین
هاوکات لە گەڵ نەیاریەتیە جیهانیەکان لە گەڵ گەڵاڵەکەی دوناڵد تڕەمپ سەبارەت بە کەرتی غەزە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس نەیاریەتی کرد لە گەڵ هەڵوێستی سەرۆک کوماری ئەمریکا لەمەڕ سپاردنی کەرتی غەزە بە واشنگتون دوایی کۆتایی شەڕ
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 07, 2025 05:55 Asia/Tehran

هاوکات لە گەڵ نەیاریەتیە جیهانیەکان لە گەڵ گەڵاڵەکەی دوناڵد تڕەمپ سەبارەت بە کەرتی غەزە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس نەیاریەتی کرد لە گەڵ هەڵوێستی سەرۆک کوماری ئەمریکا لەمەڕ سپاردنی کەرتی غەزە بە واشنگتون دوایی کۆتایی شەڕ

حازم قاسم جەختی کرد  وتەکانی تڕەمپ  بە هیچ لەونێک قەبووڵکراوە نیە و غەزە  هی  خەڵکەکەیە و ئەوان  غەزە  چوڵ ناکەن .   وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس زیادی کرد: لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە  زاڵ بوونی  واشنگتۆن بەسەر کەرتی غەززە، ئیرادەیەکی ڕاگەیەندراوە بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززەیە . ئێمە پێویستمان بە هیچ وڵاتێک نییە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە، هەروەها قبوڵ ناکەین داگیرکەرێک بە داگیرکەرێکی دیکە بگۆڕین. ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی  ترەمپ بە ئاراستەی سیاسەتە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل دەڕوات بۆ درێژەدان بە دەستدرێژی دژی کەرتی غەززە.

لە لایەکی دیکەوە وەزیری جەنگی ڕژێمی زایونی  لە ژێر کاریگەری پلانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ چۆڵکردن و گرتنی  غەززە، فەرمانی بە سوپای  زایونی  دا  تا  پلانێک بۆ گواستنەوە و دەرکردنی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئامادە بکەن. لە هەمان کاتدا دژایەتی جیهانی لە گەڵ ئەم پلانە بەردەوامە، ئەیمەن سفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن وتی: هەر هەوڵێک بۆ کوچاندن و گواستنەوەی فەلەستینیەکان بە زۆر بۆ ئوردن بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕە لە دژی ئوردن، ئێمەش بە هەموو توانامانەوە شەڕی لەگەڵ دەکەین. ، یەکێتی ئەوروپا ش لە کاردانەوە  بە  پلانی ترەمپ بۆ غەززە وێڕای دژایەتیکردنی ئەو پلانە، پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکار و  چارەسەریی دوو حکومەتی  لە ناوچەکانی فەلەستینی ڕاگەیاند.

هەروەها هەژماری   بە کار هێنەریی   نووسینگەی  پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئێران، لێدوانەکانی خۆی لەسەر پرسی فەلەستین بڵاوکردەوە و نووسی: هەموو فەلەستین، لە ڕووبارەوە تا دەریا، هی گەلی فەلەستیە .