کاردانەوەی ئەردەن بە داخوازی دامەزرانی حکومەتی فەلەستین لە ناوخاکی عەرەبستان
وەزاڕەتی دەرەوەی ئەردەن داواکاری ڕژێمی زایۆنیستی لەمەڕ دامەزرانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستینی لە ناو خاکی عەرەبستانی بنپێکردنی ئاشكرای یاساوڕیسای نێودەوڵەتی وکاروکردەی ورۆژێنەرانە زانی.
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەردەن جەختی کرد: ئێمە داواکاریەدەسدرێژکارانەکانی ئیسرائیل بۆ دامەزرانی حکومەتی فەلەستینی لەناو خاکی عەرەبستان شەرمەزارئەکەین وئەوە بە داواکاریەکی ورۆژێنەرانە دەزانین . وەزاڕەتی دەرەوەی ئەردەن وتیشی: داواکاریە دۆژمنکارانەکانی ئیسرائیل بۆ دامەزرانی حکومەتیکی فەلەستینی لەناو خاکی عەرەبستان بنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتی ، بڕیارنامەکانی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وسەروەری وڵاتانە. ئەردەن هەروەها خوازیاری ڕاگیرانی کاروکردەی سەرکوتکارانەی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆخی خۆرئاوایی بوو وجەختی کرد: هەموو کاروکردە ئاڵوزکاوانەکانی ئیسرائیل لە ڕۆخی خۆرئاوایی لە سەروبەندی درێژەی داگیرکاری لەوان پەلامارە مەترسیداروبەردەوامەکان، شاروچکە سازی ودەستبەسەرداگرتنی سەرزەوینی فەلەستینیەکان دەبێ ڕابگیردرێت.