شوبات 11, 2025 15:50 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی ٩ بنکەی سەربازی لە خاکی سوریادا دادەنێت

ڕژێمی زایۆنی بڕیاری خۆی سەبارەت بە مانەوە و داگیرکردنی درێژخایەنی خاکی سوریای ئاشکرا کرد، و ڕایگەیاندووە کە خەریکی دانانی ٩ بنکەیە لە خاکی سوریادا.

ڕژێمی زایۆنی وا پلانی داڕشتووە کە هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ لە سوریا بمێنێتەوە؛ ئێستا کە ٣ تیپی سەربازی لەم ناوچەیەدا سەقامگیرن.

سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی چەند ڕۆژ و چەند هەفتەی ڕابردوودا ناوچەگەلێکی جۆربەجۆری سوریا بە تایبەت لە شاری دەمشق و دەڤەری ئەم شارەی بۆردومان کردووە. سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها لەگەڵ ئەم پەلامارە ئاسمانیانەی بە هەڵقۆستنەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سوریا، لە ڕێگای زەمینییەوە چۆتە نێو ناوچەگەلێکی باشووری ئەم وڵاتە بە تایبەت شاری قۆنەیتەرە.

سەرپەیڤ