پێکدادانی پۆلیس و خۆپیشاندەران لە تلاڤیڤ
شوبات 11, 2025 17:20 Asia/Tehran
شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە تلاڤیڤ دەستیان دایە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان دەربڕی دژ بە تەگەرە نانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لەسەر ڕێگای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگڕ و مامەڵەی دیلبەدیل.
پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری خۆپیشاندەرانی دا و لەگەڵیان تێکهەڵچوو. خۆپیشاندەرانی تووڕە دەستیان دایە داخستنی شەقامی ئەیالۆن لە تلاڤیڤ و خوازیاری جێبەجێکردنی هەموو قۆناغەکانی مامەڵەی دیلبەدیل بوون. لەبەر پێبەند نەبوونی ڕژێمی زایۆنی بە بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە، ڕادەستکردنی ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی دواخراوە.