خۆپیشاندانی بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنیستی لە تەل ئەبیب بەدژی نتانیاهو
شوبات 13, 2025 18:23 Asia/Tehran
بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنیست بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک داوایان لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد پێبەندی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بێت بۆ گواستنەوەی دیلەکان .
بنەماڵەی یەخسیرانی زایونیست لە غەززە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە تەل ئەبیبی پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی شەقامی سەرەکی ئەم شارەیان داخست.
خۆپیشاندەران داوایان لە کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی کرد مامەڵەی خۆیان لەگەڵ حەماس لەسەر گواستنەوەی دیلەکان درێژە پێ بدەن.
کەناڵی سێزدەی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە لە لێکدانەوەی قۆناخی دووەمی ڕێککەوتنی ئازاد کردنی دیلەکانی ئیسرائیلی لە کابینە خۆی بواردووە و ئەم پرسەی پێ وشوێن نەگرتووە.