جەختی دوبارەی لوبنان لەسەر چوونەدەری ڕژێمی زایۆنی لە باشوری ئەو وڵاتە
وەزیری دەرەوەی لوبنان جەختی کرد لەسەر پێویستی پێبەندیی ڕژێمی زایونی بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە گەڵ وڵاتەکەی و هەروەها چوونەدەری بە تەواوی و بێ مەرجی چەکدارانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان
یوسف ڕەجی لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕوژئاوایی و نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا جەختی کرد لەسەر پێویستی پێبەندی ڕژێمی داگیرکەر بە ئاگربڕ و چوونە دەری تەواو و بێ مەرجی چەکدارانی ئەو ڕژێمە ل باشووری لوبناتن تا 18 فێڤریە و هەروەها جێ بە جێ کردنی بڕیارنامەی 1701 ئەنجومەنی ئاسایش . ناوبراو گەڕانەوەی شاروومەندانی لوبنانی بۆ گوندە سنووریەکان و بنیاتنانەوەی کاولکاریەکانی سرچاوە گرتوو لە شەڕی بە پێویست زانی . ڕەجی سەبارەت بە دۆخی سووریاش وتی دەبێ دۆسیەی ئاوارەکانی سووری لە لوبنان چارەسەر بکرێت چۆنکو هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سەقامی لوبنان.