شوبات 15, 2025 18:03 Asia/Tehran
  • نوێنەری حیزبوڵڵا : ڕووداوی فڕگەی بەیروت دەبێ لێکبدرێتەوە

نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان هۆی بەرگرتن لە نیشتنەوەی فڕۆکەی ئێرانی لە فڕگەی بەیروتی خستە ژێر پرسیارەوە و داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد لێکوڵینەوەی لێ بکەن

. حەسەن عیزەدین، نوێنەری فراکسیۆنی "وەفاداری بە بەرخۆدان" لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، سەیرە کە ئەم فڕۆکە موسافیر هەڵگرە خەڵکی لوبنانی هەڵگرتبوو کە ڕەگ و ڕیشەیان لەم خاکەدا هەیە. دواتر عیزەدین ئەم پرسیارەی کرد: لەسەر چ بنەمایەک ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە کرا لە فڕۆکەخانەی بەیروت؟  لەبەر  کێ؟ لەبەر دوژمن، یان بە هۆی تەسلیم بوون بە داخوازی دەرەکی، یان لەبەر گوێڕایەڵی ئەو فەرمانگەلە  کە بووە هۆی ئەم ڕووداوە؟ گوتیشی دەبێت ئەم هەڵەیە  چاک  بکرێتەوە و داوا دەکەین حکومەتی لوبنان  لێکوڵینەوە ی لێ بکات و چارەسەری  بکات.

سەرپەیڤ