شوبات 16, 2025 10:15 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری شای ئەردەن ومەکرۆن لە بارەی غەززە

عەبدوڵڵای دووهەم: لەگەڵ هەرجۆرە کۆچ کردنی فەلەستینیەکان ناڕازین

عەبدوڵڵای دووهەم شای ئەردەن وئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە شەوی چوارشەممە لە بارەی گۆڕانکاریەکانی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی باس وڕاوێژیان کرد.

دیوانی پاشایەتی ئەردەن لە بەیاننامەیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی کە ئەم وڵاتە مسۆگەرانە لەگەڵ هەرجۆرە هەوڵێک بۆ داگیرکاری ، پەیوەست بوونی زەوی فەلەستینیەکان وئاوارەوهەڵوەداکردنی فەلەستینیەکان ناڕازیە. عەبدوڵڵای دوهەم هەروەها لەسەر پێویستی سەقامگیر کردنی فەلەستینیەکان لە سەرزەوینی خۆیان پیداگری کردووە.

دیوانی پاشایەتی ئەردەن وتی کە عەبدوڵڵای دوهەم ویڕای پیداگری لەسەر پێویستی ڕاگیرانی شاروچکە سازی ،سەبارەت بە مەترسی تەشەناسەندنی ئاڵوزی لە ڕۆخی خۆرئاوایی وقودس هوشداری داوە. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە بە کاتی خۆجیی ڕێککەوتی یازدەی فڤۆریە ی ٢٠٢٥ لە عەبدوڵڵای دوهەم ، شاوحسێن بن عەبدوڵڵا، وەلێعەهدی ئەردەن لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد. وەزیری دەرەوەی ئەردەن وتی: هەماهەنگی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ یەکتر دەتوانێ گەڵاڵەی جێگرەوەی گەڵاڵەی ترامپ بداتەدەستەوە کۆتایی بدات بە کارەساتی مرۆڤی غەززە.

 

سەرپەیڤ