شوبات 16, 2025 10:16 Asia/Tehran
  • وەزیرانی بەرگری ئەمریکا وعەرەبستان لە بارەی بەهێزکرانی هاوکاری سەربازی وتووێژیان کرد

خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری عەرەبستان و" ییت هیگست " وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی بەهێزکرانی هاوکاریە سەربازیەکانی دوو وڵات تەلەفونی وتووێژیان کرد.

هەواڵدەری ڕەسمی عەرەبستان واس ڕایگەیاند: وەزیری بەرگری عەرەبستان لەم پێوەندیە تەلەفونیەدا ، پیرۆزبایی کرد لە هاوشانە ئەمریکیەکەی خۆی بۆ هەڵبژێردرانی بۆ پلەی وەزاڕەتی بەرگری.

لە درێژەی ئەم پێوەندیەدا ، پێوەندی عەرەبستان وئەمریکا وبوارەکانی هاوکاری ستراتژیک لە بەشی بەرگری وڕێگاکانی گەشەی بەجۆرێک کەلە پیناوی خزمەت گوزاری بە بەرژەوەندی دوووڵات بێت ، درایەبەر باس ولێکدانەوە.

هەروەها هەوڵ وتەقالا بۆ بەهێزکرانی ئەمنیەت وئاشتی نێودەوڵەتی لێک درایەوە. خالید بن سەلمان وتی کە لە تەوەرەکانی تری وتووێژەکەیان لەگەڵ هیگست، هەوڵ بۆ دامەزرانی ئاسایشت وئەمنیەتی جیهانی بووە. ئەمە یەکەمین پێوەندی تەلەفونی نێوان خالیدبن سەلمان وهیگست لە کاتی هەڵبژێردرانی ناوبراو بۆ پلەی وەزیری بەرگری ئەمریکا یە.

 

سەرپەیڤ