دەسەڵات نواندنی قسام لە کاتی ڕادەستکرانی دیلەکان
حەماس زەبری ڕوحی داوەلە ئیسرائیلیەکان
لێکوڵەرانی زایۆنی بە ئاماژەدان بە ڕێوڕەسمی دیلبەدیلکردن لە لایەن بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس جەختیان کرد کە خۆڕاگری بە دەسەڵات نواندن لەم ڕێوڕەسمە دا زەبری قورسی ڕوحی وڕەوانی داوە لە ڕژێمی ئیسراییل.
ڕەئیولیەوم نووسیی: باسی فەلەستین بەسەر ئیسراییل لە کاتی شەڕ لەدژی غەزە دا زاڵبووە ونیشانەی گەورەی ئەمەیە کە دوای یەک ساڵ وچوارمانگ لە پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرئەم ناوچەیە، پرس ومەسەلەی فەلەستین بە بەرەکەتی خۆڕاگری کەوتووەتە بەرڕوانگە وسەرنجی جیهانیەکان .
دوای یەک حەوتە ئاڵوزی نێوان ڕژێمی زایۆنی وخۆڕاگری فەلەستین لە سەر بنپێکردنی وادەو بەڵێنەکان لە لایەن زایۆنیەکان ، ڕۆژی شەممە قۆناخی شەشەمی دیلبەدیلکردنی گیراوان ئەنجام بوو. بەپێی ڕێککەوتنەکان، سێ یەخسیری زایۆنی ئازاد ولە بەرامبەردا زیاتر لە ٣٦٠ دیلی فەلەستینی ئازاد کران /.