وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا چوو بۆ تلاڤیڤ
"مارکوڕوبیو" بۆ یەکەم جار لە کاتی دانرانی لە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، چووبۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان . ڕوبیو بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە تلاڤیڤ.
لەسەفەری ناوچەیی خۆی بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا، ناوبراو سەرباری سەرزەویە داگیرکراوەکان ،گەشت دەکات بۆ عەرەبستانی سەعودی وئیمارتی یەکگرتووی عەرەبیش. ژێدەرە هەواڵیەکان ڕایانگەیاندووە کە پرس ومەسەلەی هاوپێوەند بە ئێران وئازادکردنی گیراوانی زایۆنی لە مێحوەروتەوەرەکانی وتووێژی ڕوبیو لەگەڵ کاربەدەستانی ئیسراییل دەبێت.
هەرلەم بوارەدا ، تامی بروس، وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، پێنجشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا گەشت ئەکات بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان، عەرەبستانی سعودی وئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەتا لەگەڵ کاربەدەستانی پلە بەرزی ئەم وڵاتانە دیدارولەبارەی هاوکاریەکان، سەقام وئاشتی ناوچەیی وتووێژبکات. ئەمریکا وقەتەر ١٥ی ژانێڤەری ٢٠٢٥ ڕێککەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ ڕایانگەیاند کە ئیسراییل وحەماس دەستیان گەیشتووە بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ. ئەم ڕێککەوتنە ، ١٩ی ژانێڤەری ٢٠٢٥ ڕێککەوت لەگەڵ سیی بەفرانباری ١٤٠٣ جێبەجێ کرا .