نەبی بێرری : لوبنان، کۆلۆنیای ئیسرائیل نیە
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی چارەسەریی قەیرانی گەشتی ئاسمانیی ئێران و لوبنان لەڕێی وتووێژی ڕاستەوخۆی دەوڵەتەکان، وتی: رژیمی ئیسرائیل، بۆی نیە لەبارەی لوبنان بڕیار بدا.
"نەبی بێرری" سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە کاردنەوە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لەو وڵاتە سەبارەت بە ڕووداوەکانی فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری لە بەیروت ڕایگەیاند: ئێستا لە قۆناخێکی زۆر هەستیارداین و قەیرانی بەدیهاتوو لەبارەی فڕۆکەوانیی ئێران، دەبێ بەرپرسیارانەو ژیرانەو بەدور لە هەراوهوریای میدیایی چارەسەر بکرێ، چونکە هەڵە تازەکان، لوبنان بەرەو گرژیی و ئاڵۆزکاویی دەبا.
نەبی بێرری وتیشی: ئێمە قەت ڕێگە نادەین رژیمی داگیرکەری زایۆنی، بڕیارمان بۆ بدات.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بە شێوەئاخاوتنێکی توند، وتی: ئێمە، کۆلۆنیای ئیسرائیل نین و نابین و نەیاری هەرچەشنە سیاسەتی سەپێندراوی دەرەکین کە زیان بە سەروەریی لوبنان بگەیێنێ.