پیداگری حکومەتی لوبنان لە سەر مافی خۆی بۆ ئازادکردنی سەرزەوینە داگیرکراوەکان
بەپیی کۆتاموڵەتی هەژدەی فڤۆریە، ڕژێمی زایۆنیستی هێشتا هیچ زانیاریەکی ڕەسمی لە بارەی بەرواری پاشەکشەی هێزە بەجی ماوەکانی سوپای داگیرکەر لە پێنج شوێن لە باشووری لوبنان ئەنجام نەداوە.
حکومەتی لوبنان لە دانیشتنێکدا لە کۆشکی " بەعبدا بەسەرۆکایەتی" جۆزف عەون" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، بەیاننامەیەکی پەسەن کرد کە تیدا لەسەر مافی لوبنان بۆ ئازادکردنی سەرزەویە داگیرکراوەکان، پەرەی سەروەریی ،بەرگری کردن لە خۆ وپاوانخوازی هەڵگرتنی چەک لە لایەن سوپا لە سەرانسەری خاکی ئەم وڵاتە پیداگری کراوە.
لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە کاروکردەی لوبنان بۆ ئازادکرانی سەرزەویە باشووریەکان، مافی بەرگری لەسەرزەوین وڕەوابوونی خۆڕاگری بەپیی یاسا وڕێساکانی نێودەوڵەتی پیداگری کرا. هەروەها جێبەجێ کرانی سوێندخواردن لە بارەی سیاسەتی یەکپارچەی بەرگریانە وەکوو بەشێک لە ستراتژیای ئاسایشتی نیشتمانی وهەروەها لە ستراتژیای نیشتمانی وهەروەها چاکسازی ماڵیی وئابووری لەم بەیاننامەیەدا گۆنجێندراوە.