گۆڕانی ناوی ڕۆخی خۆرئاوایی بە یەهوداوسامیرە
فارس ئەلسرفندی پەیامنێری ئەلعالەم ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتی دالە هۆوهەگەرەکانی وردیاتی پەسەنکرانی یاساوڕێسای گۆڕانی ناوی ڕۆخی خۆرئاوایی بە یەهوداوسامیرەلە پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی.
ساختەکردنی شۆناسی مێژوویی یا نەخشە و پلانی ستراتژیک؟ ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن خەرێکی تاقیکردنەوەی دەستبەسەرداگرتنێکی بێ وێنەیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنی وشاروچکە نشینان.
داگیرکەران هەروا درێژەئەدەن بە گەشەی شاروچکە سازی لەم ناوچەیەدا کەئەم کارە بەپیی بوعد وڕەهەندی ئۆستۆرەیی تەوراتی ، ئابووری وژئۆپۆلتیکی ئەنجام دەبێت. ئەلسەرفەندی لەڕاپۆرەکەی دا ، پرسیارگەلێکی هێنایە ئاراوە: بۆچی ڕژێمی زایۆنیی لە پەرلەمان یاسای گۆڕانی ناوی ڕۆخی خۆرئاوایی بە یەهوداوسامیرە "ی" پەسەن کردووە؟
بۆچی ئەم پیداگریە وجەختی ئیسرائیلیەکان لەسەرکۆنترۆڵی ڕۆخی خۆرئاوایی لە ئارادایە؟ بوعدو ڕەهەندی ئۆستۆرەیی وڕاستەقینەی ئەم کۆنترۆڵ کرانە،چ لەباری پاشکۆ کردن یا شاروچکەسازی لەهەموو بواروشێوازەکانی دا، چیە؟وتیشی گرینگترین ڕەهەندی ئەم مەسەلە، کە داگیرکەرانی زایۆنی سەرنجی پێئەدەن ، ڕەهەندی تەوراتیەکەیەتی.
بەڕای ئەوان ، ڕۆخی خۆرئاوایی مەهدی ئایینی یەهودەوبەپیی ئەفسانە تەوراتیەکان، ئەم ناوچە داگری زیارتگە یەهودیەکانە. سەرفەندی لە کۆتایی دا وتی: ئیسرائیلیەکان بڕوایان ئەمەیە کەڕادەس کرانی ڕۆخی خۆرئاوایی بە هەرهۆوهەگەرێک بە مانای هەڕەشە لێکران لەلایەن هێزگەلێکەەیە کە لە ڕۆژهەڵاتەوە دێن .