شوبات 19, 2025 17:00 Asia/Tehran

شەممەی داهاتوو چواری ڕەشه مە گەورەترین ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بەڕێوەدەچێت و نزیکەی ٨٠٠ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایونی ئازاد دەکرێن.

گەورەترین ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان شەممەی داهاتوو ( چواری  ڕەشەمە) بە ئازادکردنی نزیکەی ٨٠٠ زیندانیی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ دەستبەسەرکراوی ئیسرائیل و ڕادەستکردنی تەرمی پێنج دەستبەسەرکراوی ڕێژیم ئەنجام  دەبێت،  بە گوێرەی  ئەو    ڕاپوڕتە ، ئەو زیندانییانەی کە بڕیارە شەممەی داهاتوو ئازاد بکرێن، ژمارەیەک فەرماندەی باڵای  گوردانەکانی قەسام لە کەرتی ڕۆژئاوا لەخۆدەگرن، لەوانە: عەبدولناسر  عیسا . عوسمان بیلال و عەممار ئەلزەبن هەروەها لەم ئاڵوگۆڕەدا 51 کەسی سزای هەتاهەتایی و 59 زیندانی بە سزای قورس ئازاد دەکرێن. بە گوتەی سەما ئەلئیخبارییە، ٢٠٠ ژن و منداڵ کە لە کاتی شەڕی غەززە دەستبەسەر کرابوون لە بەرامبەر ڕادەست کردنی  تەرمی گیراوانی زایۆنیستیدا،  ئازاد دەکرێن ، هەروەها  445 کەس  لە   دیلە کانی  غەزە  کە  لە شەڕی  ئەم دواییەدا  گیراون لەلەم قۆناغەی ئاڵوگۆڕکردندا ئازاد دەکرێن .

بە پێی  ئەو  ڕاپوڕتە 47 کەس  لەو دیلانەی   وا   دوبارە  لە دوسیەی  گوڕینەوەی  دیلە  فەلەستینیەکان لە گەڵ گڵعاد  شالیت  لە ساڵی 2011  گیرا بوون  ڕوژی شەمە ئاڵ و گوڕ دەکرێن . شایانی باسە کە ئەم ژمارەیە لە بەندکراوانی فەلەستینی لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ دەستبەسەرکراوی زایۆنیستی و ڕادەستکردنی تەرمی پێنج دەستبەسەرکراوی زایۆنیستی کە لە تەقینەوەیەکدا  کوژراون،  بە نێو بژیوانیەوە   ئەنجام دەبێت  ئەبو بیلال، وتەبێژی گوردانەکانی  موجاهیدانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند سبەی (پێنجشەممە) دەستگیرکراوان ڕادەست دەکرێنەوە، پێشتریش خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە، ڕایگەیاند بوو  وەک پێشەکییەک بۆ قۆناخی دووهەمی دانوستانەکانی ئاگربەست، حەماس بڕیاری داوە ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی چوار دەستبەسەرکراوی زایۆنی لەوان ئەوانەی سەر بە بنەماڵەی "بیباس"  ن ڕادەستی خاچی سوور بکەنەوە.  

سەرپەیڤ