پیداگری حزبۆڵڵا وبزوتنەوەی ئەمەل لەسەر پێویستی کۆتاییدان بە داگیرکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیی لە لوبنان
بزوتنەوەی ئەمەل وحزبۆڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لەسەر پێویستی کۆتایی دان بە داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیی لە ناوخاکیی ئەم وڵاتە پیداگریان کرد.
لە بەیاننامەی بزوتنەوەی ئەمەل وحزبۆڵڵا دا هاتووە : ناڕەزایەتی مسۆگەرانە ی خۆمان لەگەڵ بەردەوامکرانی داگیرکاری هەربەشێک لە زەویەکانی باشووری لوبنان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرڕادەگەینین . حزبۆڵڵا وئەمەل پیداگریان کرد: ئێمە هەروەها درێژەی بنپێکردنی سەروەریی ئاسمانی وزەوینی لوبنان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەر شەرمەزار ئەکەین ووڵاتانی پشتیوانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ دەبێ دوژمن ڕازی بکەن بە جێبەجێ کردنی ناوەڕۆکی بڕیارنامەی ١٧٠١. بزوتنەوەی ئەمەل وحزبۆڵڵا لە درێژەی بەیاننامەی خۆیان دا هێناویانە: وڵاتانی پشتیوانی ڕێککەوتن دەبێ دوژمن بە پاشەکشە کردنی تۆکمە وتەواو لە هەموو زەویەکانی لوبنان ڕازی بکەن وئاوەدانکردنەوەی ناوچە کاولکراوەکان بە هۆی دەستدرێژی، دەبێ لە ئەولەویەتی بەرنامەکانی حکومەتی تازە دابنرێت.