شوبات 24, 2025 09:45 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە میدیا عیبرییەکاندا

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی بە ڕووماڵکردنی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا و شێخ هاشم سەفییەدین، ئەم ڕێوڕەسمەیان بە هێزنیشاندانی حیزبوڵا وەسف کرد.

یەدیعووت ئاحارانووت ڕایگەیاند؛ ئەم ڕێوڕەسمە گەورەترین ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمە لە لوبنان لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، و لەنێو ئەو دروشمانەی کە لە یاریگەی شوێنی کۆبوونەوەکەدا بەرز کرانەوە، دروشمی "بەرەنگاروونەوەی ئیستیکبار کۆتایی نایەت" وەکوو دروشمی هەڵبژاردە لە هەواڵەکانی خۆیدا بڵاو کردەوە.

مەعاریۆ بە ئاماژە بە ئەگەری پەلاماری هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا  بە شێوەی ناڕاستەوخۆ وەڵامی داوەتەوە کە لوبنانییەکان ئاوڕیان لەو مەسەلە گرنگە نەدایەوە و هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداریان کرد.

"هائارێتس"یش بە تەرکیز کردنە سەر بەشداری سیاسەتوانانی بیانی لەم ڕێوڕەسمەدا و بەشداری بەربڵاوی خەڵک دەستی دایە باسکردنی وردییاتی هاوپێوەند بە ڕێوڕەسمەکە. ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدانی خۆڕاگری لە میدیاکانی جیهانیشدا دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوو.

سەرپەیڤ