دەستگرتن بە سەر بەشێکی تازەی کەرتی ڕۆژاوا بۆ شارۆچکەسازی
کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی بڕیارێکی تازەیان داوە سەبارەت بە دەستگرتن بە سەر زەوی و زارەکانی ناوچەی تەموون هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی توباس لە کەرتی ڕۆژاوا.
موعتەز بەشارات بەرپرسی دۆسیەی ئەلئەغوار لە پارێزگای تووباس ڕایگەیاند؛ سوپای ڕژێمی زایۆنی فەرمانی سەربازی دەرکردووە بۆ دەستگرتن بەسەر ۵۲۱۷ مەتری چوارگۆشە لە زەوی و زارەکانی تەمون لە ناوچەی جەلمە عەساف. ناوبراو وتیشی ئەم زەوی و زارە لە ڕۆژهەڵاتەوە دەگەنە شارۆچکەی "بەقعووت" کە لەسەر زەوی و زاری خەڵکی ئەم ناوچەیە ڕۆنراوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو فەرمانی سەربازی دەرکرد بۆ دەست گرتن بە سەر زیاتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە زەوی و زاری شاروومەندانی فەلەستینی لە "مەسافرەت یەتا" هەڵکەوتوو لە باشووری ئەلخەلیل. داگیرکەرانی زایۆنی هەروەها مانگی ڕابردووش دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە ٢٦٢ هەزار مەتری چوارگۆشە لە زەوی و زاری فەلەستینییەکان بۆ پەرەپێدانی شارۆچکەسازییەکانی خۆیان لە باکووری قودسی داگیرکراو.