وردیاتی داگیرکاری تازەی" ئیسرائیل " لە لوبنان ؛ لە کردنەوەی ناوەندی سەربازی هەتا ناوچە بەربەستەکان
ئادار 10, 2025 13:52 Asia/Tehran
هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی درێژە ئەدەن بە پەلامارەکان ودەسدرێژی خۆیان بۆ سەر خاکی لوبنان وبەشێوەی جۆربەجۆر وبە کردنەوەی ناوەندە سەربازیەکان ، هەڵکەندنی کاناڵ وتونیک و دامەزرانی ناوچە بەربەستەکان لە دووی کێشرانی " هێڵی ئاوی" تازە " هێڵی کێشرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سنووری لوبنان وسەرزەویە داگیرکراوەکانن.
ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار ئەمڕۆ دوشەممە لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لە دۆخی داگیرکەرانی ڕژێمی زایۆنی لەباشووری لوبنان وبنپێکردنی ناوەڕۆکەکانی ئاگربڕی ڕاگەیندراو نووسیی: دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی داگیر پەلامار ئاسمانی وتوپخانەییەکان وتەقەبۆ سەر کەسانی ناسەربازی لوبنانیە کە نزیک دەبنەوە لە ناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی یا ناوچە بەربەستەکان کەئەم ڕژێمە لە ناوخۆی خاکی لوبنان داێمەزراندوون