زوڵمی داگیرکەران لە دیلە فەلەستینییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا
ئادار 11, 2025 19:10 Asia/Tehran
ژێدەرە فەلەستینییەکان باسی کردەوەی دژەمرۆییانەی کرد کە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا لە مانگی ڕەمەزان دژ بە دیلە فەلەستینییەکان دەکرێ.
"خالید مەحاجنە" پارێزەری فەلەستینی ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کردەوەیەکی دژەمرۆییدا، ژەمی پارشێو ناداتە دیلە فەلەستینییەکان. بە دەسپێبوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ڕێکخراوی بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی نەک هەر ڕێز لە دابە ئایینییەکان ناگرێ، بەڵکوو بە سیاسەتی سەرکوتکەرانەی خۆی، لەوان بێوەری کردن لە عیبادەت و نزا، برسێتی دانی بە ئەنقەست و کەمتەرخەمیی پزشکی و دەرمانی و ئەشکەنجەکردن، باروودۆخی بۆ دیلە فەلەستینییەکان گەلێک ئەستەمتر کردووە.