ئادار 12, 2025 14:45 Asia/Tehran
  • تۆڕەبوون و هات وهاواری نتانیاهۆ لەدادگە لەسەردادئەستینەکان

کەناڵی ١٣ی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە لەڕەوتی دادگەیی کرانی لە دادگە تۆڕە بووە وهاواری کردووە بە سەر دادئەستێنەکاندا ووتی: ژیانی منتان تاڵ کردووە.

ئەم سەرچاوەیە وتی کە نتانیاهۆ بە تۆڕەییەوە کۆتایە سەر میزەکە ووتی: مافی خۆمە چەنددەقە بۆ بەرەڤانی کردن لە خۆم کاتم هەبێت. نتانیاهۆئەمڕۆ بۆ١٧ هەمین جاری بەردەوام لەبەر دۆسیەکانی گەندەڵی، بەرتیل وەرگرتن، خیانەت لە ئەمانەت ، لە کۆبوونەوەی دادگەی ناوەندی تیلاڤیڤ  ، ئامادەبوو.

ئەم دۆسیانە بوونەتە هۆی ڕودانی شەڕاشویی وئاژاوەی سیاسی چەندین ساڵە لە ئیسرائیل ودامەزرانی زۆرێنەی پاوەجیی لە کنیسێتی لەگەڵ کێشە ڕووبەروو کردوەتەوە. ئەم دۆخە بووەبەهۆی بەڕێوەچوونی پێنج هەڵبژاردن لە کەمتر لە چوارساڵ.

 

 

سەرپەیڤ