ئادار 12, 2025 15:57 Asia/Tehran
  • حەماس: خولێکی تازە لە وتووێژەکانی ئاگربڕ دەسپێکرا

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس هەواڵی دا کە ئەمڕۆ چوارشەممە خۆلی تازە لە وتووێژەکانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە دەسپێکراوە.

بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەما، حازم قاسم بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: بزوتنەوەی حەماس لەم وتووێژانەدا بە شێوەی تۆکمە وتەواو بەرپرسانە وپۆزتێڤ دەجوڵێتەوە.

ناوبراو بەئاماژەدان بەمەکە "ئادام بوهلر" نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری گیراوانیش لەم وتووێژانە ئامادە دەبێت وتی: هیوادارم کە ئەم خولە لە وتووێژەکان پێشکەوتنی هەست پێکراو بەرەو قۆناخی دووهەم هەبێت هەتا بەراییەک بێت بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکاریەکان ،چوونە دەری داگیرکەران لە کەرتی غەززەو ئەنجام دانی ڕێککەوتن بۆ گواستنەوە وئاڵووێرکردنی گیراون . تەلەفیزیونی ڕەسمی ڕژێمی زایۆنی ئەمدواییە ڕایگەیاند کە ئەم ڕژێمە لەگەڵ ئەمریکیەکان بە ڕێککەوتن گەیشتووە، لەمەڕ ئەمەکە وتووێژەکانی واشنتۆنن لەگەڵ حەماس بە هەماهەنگی ڕژێمی ئیسرائیل ئەنجام دەبێت.

 

سەرپەیڤ