هێرشی ئاسمانی تازەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری ئاسمانی تازەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیان کردووە بۆ سەر ناوچەیەکی دیمەشقی پێتەختی سووریا.
ژێدەرە هەواڵییەکان باس لە ٣ پەلاماری تازەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەیەکی دیمەشقی پێتەختی سووریا دەکەن، ئەوە لەکاتێکدایە کە کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی لەم بارەوە بانگەشەی کردووە کە ئامانجی سەرەکی ئەم پەلامارە بنکەی سەرەکیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بووە لە دیمەشق.
ژێدەرە خۆجێیەکان لە دیمەشق ڕایانگەیاندووە کە لە پەلاماری ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشقی پێتەختی سوریا، کۆبینایەکی نیشتەجێبوون بە تەواوەتی ڕووخاوە.
لەو کاتەوە حکومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا ڕووخاوە و هێزەکانی جەولانی دەستیان گرتووە بەسەر دیمەشق، پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریا زۆر زیاتر بووە.