ئادار 15, 2025 15:36 Asia/Tehran
  • نەبی بێری: لوبنان دەستبەرداری خاکەکەی نابێت

  سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی لوبنان دەبێت باشووری وڵات پارێزراو بێت، هەروەها  لوبنان لە هیچ بارودۆخێکدا  دەستبەرداری تەنانەت یەک مست لە خاکەکەی  نابێت.

نەبی بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: لوبنان لە هیچ بارودۆخێکدا و سەرەڕای هەموو فشارەکان دەستبەرداری یەک مست لە خاکەکەی و  مافە سەروەرییەکانی خۆی نابێت. ناوبراو جەختی کرد: لوبنان بۆ پاراستنی مافەکانی و ڕزگارکردنی هەموو خاکی خۆی لە ژێر داگیرکاری ڕژێمی زایۆنی پەنا بۆ هەموو ئامرازەکانی بەردەست دەبات. هاوکات میشال مەنسی، وەزیری بەرگری لوبنان، دوای دیدار لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان، ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەری  زایونی بەردەوامە لە پێشێلکردنی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان. 

سەرپەیڤ