ئادار 15, 2025 15:36 Asia/Tehran
  • وەزیری لوبنان: زیانەکانی جەنگ بە ١٤ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت 

 وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی لوبنان باسی لەوە کرد کە زیانەکانی شەڕی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە دژی لوبنان نزیکەی ١٤ ملیار دۆلارە. فایز ڕەسامەنی، وەزیری گواستنەوە و کاروباری گشتی لوبنان ڕایگەیاند، حکومەتی لوبنان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی  هاوکاری دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو زیانانەی بەهۆی دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان کەوتووە.

ڕەسامەنی هەروەها ئاماژەی بە پڕۆسەی پاککردنەوەی ئەو ناوچانە کرد کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە و وتی: ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی پاشماوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی لوبنان دەستیپێکردووە و حکومەت هاوکاری دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و بانکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ داڕشتنی پلانێکی تۆکمەی ئاوەدانکردنەوە.

سەرپەیڤ